ستایڵی نوێ

لە رۆژی خۆشەویستیدا فرۆشتنی میزەڵدان قەدەغە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رۆژی خۆشەویستیدا فرۆشتنی میزەڵدان قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا-

به‌بۆنه‌ی هاتنی رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی لە وڵاتی ئێران  فرۆشتنی هه‌رجۆر میزه‌ڵدانێک و بابەتێکی تایبەت بەو رۆژە قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی حسێن ده‌كمه‌چی، سه‌رۆكی سه‌ندیكای دوكاندارانی تاران رایگه‌یاندووه‌ "كه‌ پۆلیس نامه‌ی ئاڕاسته‌ كردوون كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ دوكانداران نادرێت له‌ڕۆژی 14ی شوبات كه‌ رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستییه‌ میزه‌ڵدان  و بابەتی تایبەت بەو رۆژە بفڕۆشن تاکاتێکی نادیار خۆیان بەدوور بگرن لە فرۆشتنیان".

رۆژی 14ی شوباتی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی خۆشەویستی ناسراوە کە لەم رۆژەدا گرنگی زۆر بە میزەڵدان و ورج و گوڵ دەدرێت کە خۆشەویستەکان وەک دیاری دەیدەین بە یەکتری.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان