کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به خه‌رجی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێم روونکردنەوە دەدات.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "سه‌باره‌ت به خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له 1/1/2021 تاوه‌كو 24/11/2021 ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر 369 نووسراوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دراوه كه بڕه‌كه‌ی 14 ملیار و 262 ملیون و 911 هه‌زار و 240 دیناره, ئه‌م بڕه پاره‌یه تاوه‌كو 15/12/2021زیاتر ده‌بێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، له هه‌مان رێکەوتیش 183نووسراویان ره‌تكراوه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه;
1- هه‌ندێك نووسراو پێچه‌وانه‌ی رێنمایی دارایی بووه.
2- هه‌ندێك له‌و نووسراوانه كه‌موكوڕیان هه‌بووه و وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه.
3- به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی دارایی هه‌رێم به رێنمایی (50) پاڵپشت به بریاری 14ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌تكراونه‌ته‌وه.
س،ر
بیروڕا



