کوردستانی
کەشناسیی هەرێمی کوردستان: کەشوهەوا سارد دەبێت و باران و بەفر دەبارێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی كهشناسی و بوومهلهرزهزانی ههرێمی کوردستان پێشبینییەکانی كهشوههوای ئهمڕۆ سێشەممە 30ی تشرینی دووەم و سبەینێ چوارشەممە 1ی کانونی دووەمی 2021ی شارەکانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردهوه.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "سبەینێ لە کاتەکانى بەیانى ئاسمانى ناوچەکەمان لە نیمچە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو, سەرەتا نمە باران لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت پاشان کاریگەرى ئەو شەپۆڵە کە سەرچاوەکەى دەریاى ناوەڕاست و تورکیایە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان باران بارین لە دواى نیوەڕۆ لە تەواوى ناوچەکەمان دەستپێدەکات لە ئێوارەدا و خێراى با زیاد دەکات کە هەندێک جار بۆ سەرووى 30 کم لە کاتژمێرێکدا زیاد دەکات".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئاستى باران زیاتر دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانى شەودا لەکاتى باران هەندێک جار هەورە تریشقەش دەبێت، لە شەودا کاریگەرى بارستە هەوایەکى سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان دەبارێت، رێژەى باران بارین و بەفر بارین لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر زیاتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى دیکە و ئاستى نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (6-8 )پلە دەبێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا نیوەڕۆى رۆژى پێنجشەممە بە لاوازى دەمێنێتەوە لە دواى نیوەڕۆى هەمان رۆژ کۆتاى دێت، بۆ رۆژى هەینى نزمترین پلەکانى گەرما لە کاتەکانى بەرەبەیان لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە".
کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، دهۆک و کەرکوک بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:

س.ر
بیروڕا