کوردستانی
هۆشداریی دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
قایمقامییه‌تی سلێمانی چاودێری گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات و له‌ئێستاشدا چاودێرییه‌كانی زیاتر و چڕتركردوه‌توه له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشتی بێمۆردا بگرێت، شوێنه‌كه داده‌خات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاساییه تونده‌كان ده‌كاته‌وه.
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی تۆماركردنی پاراسایتی (ساكۆسیستس) له ئاژه‌ڵی گه‌وره له كوشتارگه‌ی سلێمانی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌رییه‌وه، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت چاودێریی دوكان و هه‌مو ئه‌وشوێنانه‌ی گۆشتفرۆشن زیاتر و چڕتركردوه‌ته‌وه، بۆیه له هه‌ردوكانێكی یان شوێنێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر گۆشتی بێمۆردا بگرن شوێنه‌كه داده‌خه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکرد "نه‌خۆشییه‌كه نوێ نییه، پێشتر لەئاژەڵی بچوکدا تۆماركراوه، بەڵام بۆ یەکەم جارە لەئاژەڵی گەورە له كوشتارگه‌ی سلێمانی تۆمارده‌كرێت، پاراسایتی سارکۆسیستس مشەخۆره و تەنها لەڕێگەیی بەکارهێنانی گۆشتی ئاژەڵێکی توشبوی نەکوڵاوە ده‌گوازرێته‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو "نەخۆشییەکە لەسلێمانیەوە سەرچاوەی نەگرتوە بەڵکو لەهەرێم و عیراق و ناوچەکەدا بونی هەیە، نەخۆشیەکە مەترسی مردنی نیە بەڵکو وەک هەر نەخۆشیەکی دیكه چارەسەر دەکرێت".
نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی داوا له هاوڵاتییان ده‌كات كه باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشییه‌كه دورکەوتنەوە و نه‌خواردنی ئه‌و گۆشتی ئاژه‌ڵانه‌یه لە شەقامه‌كان یان هەرجێگەیەکی دیكه سه‌رده‌بڕرێن و پشکنینی پزیشکییان بۆ ئه‌نجام نادرێت، له‌هه‌ر شوێنێكش به‌دیتانكرد، قائیمقامیه‌ت ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆئه‌وی خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان روبه‌ڕوی رێكاره یاساییه تونده‌كان بكرێنه‌وه.
س،ر

بیروڕا