تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی شێلم

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە تەندروستییەکانی شێلم
مەودا میدیا-

شێلم بە چەندین جۆری جیاواز ئامادە دەکرێت لەپاڵ ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە، چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت و لە زۆربەی نەخۆشی و گرفتە تەندروستییەکان دەیپارێزێت.

ماڵپەڕی thaqafnafsak لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە گرنگی خواردنی شێلم کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداریی بەو کەسانە دەدات کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە نابێت شێلمی کوڵا و بخۆن، ئەوانەشی گرفتی هەرس و گەدەیان هەیە بە بڕێکی کەم شێلم بخۆن.

لە دیارترین سوودەکانی شێلم بۆ جەستە:

-گرفتەکانی پێست چارەسەر دەکات و زیپکەی گەنجانە ناهێڵێت.

-رێ لە دروستبوونی بەردی زراو دەگرێت.

-وەک دەرمانی ئارامکەرەوە وایە و خەوهێنەرە.

- ئاوی شێلم چارەسەری گرفتی رەبووە و گرفتی سییەکان دەکات.

-وەک دژە ئۆکسید رۆڵ دەگێڕێت و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.

-ئارەزووی خواردن زیاد دەکات بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە دەیانەوێت کێشیان زیاد بکات.

-بەهۆی بوونی کالسیۆم و مەنگەنیز تێیدا گەشەی ئێسکی کۆرپەلە زیاد دەکات.

-دەوڵەمەندە بە مادەی ئاسن و خوێن زیاد دەکات.

-شێلم بە کاڵی بخورێت چاو لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.

ر. ب



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب