تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی پاقلە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە تەندروستییەکانی پاقلە
مەودا میدیا-

پاقلە پێکدێت لە کۆمەڵێک ڤیتامین (B،K،A) ریشاڵ و پڕۆتین، دەوڵەمەندە بە ئاسن، فۆسفۆڕ، پۆتاسیۆم، مەگنیسیۆم و ترشی فۆلیک.

لە گرنگترین سوودەکانی پاقلە:

-رێژەیەکی زۆر ریشاڵی تێدایە دەبێتەھۆی رزگاربوون لە گرفتی ژەھراوی بوون ھەروەھا یارمەتیدەرە لە دابەزانی رێژەی شەکر لە خوێندا.

-یارمەتی بەھێزبوونی کۆئەندامی بەرگری دەدات، بۆ لەناوبردنی ئەو ڤایرۆس و میکرۆبانە بەسوودە کەلەش توشیان دەبێت.

-بەھۆی ئەو پێکھاتە کیمیایەوەی کە ھەیەتی رێگری دەکات لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە، بەتایبەتیش شێرپەنجەی دەم.

-یارمەتی چالاک بوونی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەدات، ئاستی کۆلیستڕۆڵ لە خوێندا رێک دەخات.

-بۆ دابەزانی پەستانی خوێن لە خانماندا بەسوودە، بەتایبەتیش لە تەمەنی نائومێدیدا کە خانمان زیاتر تووشی دەبن.

-رێگری دەکات لە گەشتنی ئەو مادە زیان بەخشانە بۆ مێشک کە کاردەکەنە سەر ھۆڕمۆنی (سیراتونین) کە بەرپرسە لە خۆش بەختی مرۆڤ.

-یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب