کوردستانی

سێ دەستگیرکراوی بادینان لە گرتوخانەی ئاسایشی گشتییەوە گواسترانەوە چاکسازی هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ دەستگیرکراوی بادینان لە گرتوخانەی ئاسایشی گشتییەوە گواسترانەوە چاکسازی هەولێر
مەودا میدیا-

دوێنێ لە کاتی دادگایکردنیدا گوهدار زێبارى تۆمەتى هەڵگرتنى چەکى درایە پاڵ، ئەمڕۆ لەگەڵ دووان لە دەستگیرکراوانى دیکەی بادینان گواسترانەوە چاکسازى هەولێر.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشدار حەسەن، پارێزەرى دۆسیەى دەستگیرکراوانی بادینان بە مەودا میدیای رایگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ رۆژنامەنووس گوهدار زێباری، مەسعود عەلی شنگالی و شیروان تەها لە گرتوخانەی ئاسایشی گشتیی هەولێر گواسترانەوە چاکسازی هەولێر".

ئاماژەی بەوەشكرد، گوهدار زێبارى دوێنێ لە بەردەم دادوەردا وتویەتى "من نە راوچیم نە دوژمندارم چەکی من تەنها و تەنها قەڵەمە".

 دوێنێ رۆژنامەنووس گوهدار زێباری، هێنرایە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و بە وتەى بەشدار حەسەن، تۆمەتێکی تریان داوەتە پاڵى کە گوایە چەکی جۆرى (تاپڕ) یان لەناو ئۆتۆمبیلەکەی دۆزیوەتەوە، بەڵام گوهدار رەتیکردەوە و وتویەتی" ئەم چەکە هی من نییە و بۆم دروست کراوە".

ر. ب


Qaiwan
Qaiwan