کوردستانی
دۆخی کۆچبەران خراپتر دەبێت، پۆڵەندا رێگە نادات شاندی پەرلەمانی کوردستان بچێتە وڵاتەکەی
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی رابردووی خۆیدا بڕیاریدا بە ناردنی شاندێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ پۆڵەندا بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران لە سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا، بەڵام وەک ئەندامێکی لیژنهى پهیوهندییهكان و رهوهندى كوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی پێدەکات وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا تائێستا وەڵامی نەیاونەتەوە.
ئیدریس ئیسماعیل، ئەندامی لیژنهى پهیوهندییهكان و رهوهندى كوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چوونی شاندێکی پەرلەمان بۆ وڵاتی پۆڵەندا سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران لە سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە داواکاریمان ئاراستەی وەزارەرتی دەرەوەی پۆڵەندا کردووە مە بەستی چوونی شاندەکەمان بۆ باسکردوون، بەڵام ئەوان هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە و رەزامەندیان نیشان نەداوە بۆ چوونی ئەو شاندە و ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی ئەوان دەکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە رۆژانە ئاگاداری دۆخی کۆچبەرانین و پەیوەندیی بەردەواممان لەگەڵیاندا هەیە ئەو کۆچبەرانەی لە بیلاڕووسیان دۆخیان باشترە لەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری نێوان پۆڵەندا و بیلاڕووسیان".
ئەو ئەندامەی لیژنەی لیژنهى پهیوهندییهكان و رهوهندى كوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان وتی "مەبەستی چوونمان بۆ پۆڵەندا بۆ ئەوەبوو داوا بکەین تاوەکو زستان تەواو دەبێت رێگە بۆ کۆچبەران بکاتەوە کەمپێکیان بۆ دابین بکات، چونکە دۆخی ئەو کۆچبەرانەی سەرسنوور رۆژ بە رۆژ بەهۆی سەرماوە خراپتر دەبێت".
س،ر

بیروڕا