کوردستانی

دەستبەسەر زیاتر لە 17 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستبەسەر زیاتر لە 17 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی کانونی دووەمی 2021 لە دوای چاودێریەکی ورد لەلایەن بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی سۆران سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە هاوکاری بەڕێوەبەریەتیی ئاسایشی سۆران لەناو شاری سۆران توانرا دەستبگیرێت بەسەر ( 17،400 ) حەڤدە کیلۆ و چوار سەد گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)".

ئاماژە بەوەشکراوە "سێ تۆمەتبار دەستگیرکراوە بە ناوەکانی (ح - ع - ب) و (ج - م ) و (ه - م)، تۆمەتبارەکان رەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan