کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان: باوەڕی تەواوم بە تواناکانتان هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی خاوەن پێویستییە تایبەتەکانەوە رایگەیاند، ژیان و گوزەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت و ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشە بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین بکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی خاوەن پێویستییە تایبەتەکانەوە رایگەیاند، ژیان و گوزەرانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت و ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشە بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابین بکەن.
لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی رۆژی جیهانی خاوەن پێویستییە تایبەتەکانەوە بڵاویکردەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند "خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لامان رێزلێگیراون، وەک توێژێکی گرنگی کۆمەڵگەی کوردی لێیان دەڕوانین و لە پێشینەی کارەکانمانە خزمەتی زیاتریان بکەین و لە ئاست خواست و داواکارییەکانیان بین".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ژیان و گوزەرانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بە ئاستێکی خراپدا تێدەپەڕێت، پێویستە ھەموومان پارێزەری بەدیھێنانی مافەکانیان بین و کاربکەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆیان، ئەوە ئەرکە و دەبێت جێبەجێی بکەین".
بە ئەرکی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی دادەنێت، بە میکانیزمێکی گونجاوتر خواستەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابینبکەن و زەمینەیان بۆ بڕەخسێنرێت تا بەشدارێکی چالاکتری ناو کایەکانی کۆمەڵ بن، تواناشارەواکانیان بە گەڕبخرێت و شانبەشانی توێژ و چینەکانی تر خزمەتی زیاتری ھەرێمەکەیان بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمڕۆ کە رۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە، باوەڕی تەواوم بە تواناکانتان هەیە، سەرباری ئاستەنگەکان دانەبڕاوان و لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا رۆڵ دەبینن، بۆیە ئێوە شایەنی گەرمترین پیرۆزباین لەم بۆنەیەدا و بەڵێنیشتان پێدەدەم پشتیوان و ھاوکارتان بم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لەگەڵتان دەبێت بۆ بەدیھێنانی ئاوات و خواستەکانتان و دابینکردنی ئایندەیەکی گەشتر بۆتان".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



