گێتی

مەترسییەکی گەورە ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەترسییەکی گەورە ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

سەبارەت بە جۆرە گۆڕاوە نوێکەی کۆرۆنا رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانى رایگه‌یاند، كۆرۆناى گۆڕاوى جۆرى ئۆمیكرۆن سێ هێنده‌ى جۆره‌كانى پێش خۆى خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌.

ئەمڕۆ هەینی سێی کانوونی یەکەمی 2021 rێكخراوى ته‌ندروستىی جیهانى رایگه‌یاند "كۆرۆناى گۆڕاوى جۆرى ئۆمیكرۆن سێ هێنده‌ى جۆره‌كانى (ئه‌لفاو ده‌لتا ) خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "تا ئێستا رێژه‌ى مردن به‌م ڤایرۆسه‌ له‌به‌رده‌ستماندا نییه‌، بوڵام تاكه‌ رێگه‌چاره‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه‌، كاركردنى پێكه‌وه‌یی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانى ڤاكسینه‌ كه‌ بتوانن ڤاكسینه‌كه‌ به‌جۆرێك بگۆڕن كاریگه‌رى له‌سه‌ر جۆره‌ نوێیه‌كه‌ى كۆرۆنا هه‌بێت".

جۆرە نوێکەی کۆرۆنا كە ناوى ئۆمیكرۆنه‌ و سەرەتا له‌ باشوورى ئه‌فریقاوه‌ بڵاوبوه‌وه‌، بەهۆی ئەوەی نوێیە تا ئێستا زانیاری ئەوتۆ لەسەری نازاندرێت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان