تەندروستی

سوودە تەندروستییەکانی چا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە تەندروستییەکانی چا
مەودا میدیا-
 
پسپۆڕانی بواری پزیشکی دەڵێن، خواردنەوەی چا لە هەموو کاتێکدا سوودی هەیە و کاروفرمانەکانی مێشک چالاک دەکات.
 
ماڵپەڕی ئەلبەوابە بڵاویکردەوە، خواردنەوەی چای سەوز و رەش سوودی تایبەت بە خۆی هەیە لەوانە:-

 - چای سەوز و رەش مادەی کەیتچین پۆلیفیونۆڵی تێدایە کە وزەی جەستە زیاددەکات و سوتانی چەوری خێراتر دەکات.

 - خواردنەوەی چا مەترسی تووشبوون بە سوڕی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و بەهۆی مەنگەنیز تێیدا ماسولکەکانی دڵ بەهێز دەکات.

 - دژی ڤایرۆسەکان دەوەستێتەوە کە هۆکارن بۆ تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و پەتا وەرزییەکان، هەوروەها بەهۆی بوونی مادەی سیانین تێیدا کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات.

 - چای سەوز و رەش بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆکسید تێیدا، دەتوانێت رووبەڕووی نەخۆشی شێرپەنجەی هێلکەدان و قورگ ببێتەوە.

 - بەهۆی ترشی ئەمینی سیانین تێیدا وا دەکات مێشک چالاکتر بێت و زیاتر لەسەر خۆ بێت.

 - کۆئەندامی هەرس بەهێز دەکات و چارەسەری نەخۆشییەکانی گەدە و کۆئەندامی هەرس دەکات.

 - ئەگەر لیمۆ تێکەڵی چا بکەیت، لە شێرپەنجەی پێست دوورتدەخاتەوە و پێست لە تیشکی سەروو بنەوشەویی دەپارێزێت.
 
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە