کوردستانی

ھۆشدارییەک لە محەمەدی حاجی مەحمودەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ھۆشدارییەک لە محەمەدی حاجی مەحمودەوە
مەودا میدیا-

سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، گروپی تیرۆریستی داعش و مە‌ترسییە‌كانی ھێشتا ماوە‌ و ھێرشە‌ یە‌ك لە‌دوای یە‌كە‌كانیان ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وڵە‌كانی خۆرێكخستنە‌وە‌یان‌ بۆیە پێویستە بە پلانی نوێی سەربازی رووبەڕوویان ببینەوە.

ئەمڕۆ هەینی محەمەدی حاجی مەحمود، سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە هێرشەکانی شەوی رابردووی داعش بۆسەر دوو گوندی نزیک مەخمور پەیامێکی هۆشداری بڵاوکردەوە و رایگەیاند "داوا دەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە گەر ئیلتیزاماتیان هەیە ئێمە دەتوانین بەو ئەرکە هەستین و رووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی دیکە تەئکید دەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر رووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان".

دەقی پەیامەکەی محەمەدی حاجی مەحمود:

‎ ئێمە ئەتوانین بەو ئەرکە هەستین و رووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی دیکە تەئکید دەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر رووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان. 

دوێنێ شەو بەرواری 2021/12/2 جارێکی دیکە هێزی تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە ناوچەی سەرگەڕان و  قەرەچۆغ، بەو هۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگە و هاوڵاتی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.

‎لە خوای گەورە دواکارین گیانی پاکی شەهیدانی ئەم پەلامار و هێرشە تیرۆریستی یە بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبوری و ئارامیش بە دڵی خێزانی که‌سوکاری شەهیدەکان ببه‌خشێت، هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

‎گرووپی تیرۆریستی داعش و مە‌ترسییە‌كانی ھێشتا ماوە‌ و ھێرشە‌ یە‌ك لە‌دوای یە‌كە‌كانیان ئاماژە‌ن بۆ ھە‌وڵە‌كانی خۆرێكخستنە‌وە‌یان‌ بۆیە پێویستە بە پلانی نوێی سەربازی رووبەڕوویان ببینەوە.

‎ داواش ئەکەم حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە گەر ئیلتیزاماتیان هەیە ئێمە ئەتوانین بەو دەرکە هەستین و رووبەڕووی تیرۆریستان ببینەوە و جارێکی دیکە تەئکید دەکەینەوە کە هێزەکانی حزبی سۆسیالیست ئامادەن بۆ هەر رووبەروو بوونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان. 

‎دەخوازین هەرچی زوترە ئەو هێزانەی لە سەنگەری رووبەڕووبوونەوەدان پڕ چەک بکرێن و تەواوی پێداویستی و کۆمەک بکرێن و تاوەکو بە باشترین شێوە رووبەڕووی هێزی تیرۆریستی داعش ببێتەوە.

‎سەربەرزی بۆ شەهیدانی دوێنێ شەوی پەلامارەکەی داعش و تێکڕای شەهیدانی کوردستان

‎لەگەڵ ڕێزمدا
‎محەمەد حاجی مەحمود

2021/12/3
‎گوڵەخانە

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan