کوردستانی
یەکشەممە و دووشەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2021 بەردەوامی هەیە و بڕیارە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش بکرێت.
بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ یەکشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2021 مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
هەرچەندە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا لیستی دابەشکردنی مووچەی بۆ رۆژی دووشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2021ی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا مووچەی دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەکرێت، هەروەها پێدەچێت لەگەڵ ئەم دوو شوێنەشدا مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش بکرێت.
س،ر

بیروڕا