کوردستانی
کاروانێکی دیکەی کۆچبەران دەگەڕێنەوە عیراق و هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە کاروانێکی دیکەی کۆچبەران لە سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەنداوە بگەڕێنەوە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و بەغدا کە ژمارەیان 420 بۆ 425 کۆچبەر دەبێت.
وەلید دلفی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە کۆمپانیای گشتیی هێڵی ئاسمانیی عیراقی بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاندووە "ئەمڕۆ شەممە 4ی کانونی یەکەمی 2021 لەڕێگەی گەشتێکی تایبەتەوە حەوتەمین کاروانی کۆچبەرانی عیراقی کە لە بێلاڕووس گیریانخواردبوو، دەگەڕێنەوە فڕۆکەخانەی هەولێر و بەغدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەڕێنەوە 420 بۆ 425 کەس دەبێت، هەروەها بە گەڕانەوەی ئەم کۆچبەرانە ژمارەی کۆچبەرە گەڕاوەکان دەگاتە زیاتر لە دوو هەزار و 500 کەس و گەشتی دیکەش بۆ گەڕانەوەی کۆچبەرانی دیکە رێکدەخرێت".
س،ر

بیروڕا