تەندروستی
نەخۆشخانەی رزگاری: کێشەی ناسکی دەنگی پیاوێکمان چارەسەرکرد و گۆڕیمان بۆ پیاوانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نەخۆشخانەی رزگاری لەشاری هەولێر رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە نەخۆشخانەیەکی حکومی هەرێمی کوردستان لە رێگەی نەشتەرگەرییەکی دەگمەنەوە دەنگی پیاوێکیان لە دەنگی ئافرەتانەوە بۆ پیاوان گۆڕیوە، نەشتەرگەریەکەش بەسەرکەوتویی کراوە.
لە راگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی رزگاری ئاماژەی بەوەکرد "هەفتەی رابردوو بۆ یەکەمجار لە لایەن ستافی نەشتەرگەریی قورگ و لوت و گوێ جۆرە نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ پیاوێک کرا، کە کێشەی دەنگ ناسکی هەبووە، توانرا دەنگی بگۆڕدرێت بۆ دەنگی پیاوانە و نەشتەرگەریەکە بەسەرکەوتویی کرا".

ئەو پزیشکەی نەشتەرەگەرییەکەی ئانجامداوە دەڵێت "بەشێک لە پیاوان ئەو کێشەیەیان هەیە کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنیان، دەنگی منداڵییان دەمێنێت و ناگۆڕدرێت بۆیە لە رێگەی (نەشتەرگەریی کڕکڕاکەی قوڕگ) دەتوانرێت دەنگی بگۆڕدرێت، بۆیە ئەو هاوڵاتییە دوای هەفتەیەک لە نەشتەرگەرییەکە ئاگاداریکردونەتەوە کە هەستی بە گۆڕانکاری کردووە لە دەنگیدا".
نەخۆشخانەی رزگاری باسی لەوەشکردووە "ئەندامانی ستافی نەشتەرگەرییەکە پێکهاتبوون لە پزیشکانی پسپۆر د.هێمن شوانی، د.بەشیر خۆشناو، پزیشکی نیشتەجێی دێرین، د.دەریا یوسف، پەرستاران خاتو حسیبە عومەر و هەڵاڵە عومەر، لەگەڵ سەرکەوت هیمداد لێپرسراوی بەش".

ر. ب