کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی هاتنی پارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری نوێ لەبارەی هاتنی پارەکەی بەغدا و دابەشکردنی مووچە
مەودا میدیا-

لە مانگی کانونی یەکەمی 2021ین تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2021 کۆتایی نەهاتووە و پارەکەی بەغدا نەهاتووە بۆ هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، بەهۆی دروستبوونی چەند کێشەیەک و واژۆنەکردنی نووسراوێک ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان دواکەوتووە، ئەمەش وایکردووە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2021 زۆر بە سستی بەڕێوەبچێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە پارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی 2021 کۆتایی پێدێت بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی مەدەنی.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan