کوردستانی

دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە مەرزعەیەک لە چیای حەسەن بەگی ئیدارەی سۆران چەند کەلوپەلێکیان دزیوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئاگادارکردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە رێکەوتی 2021/12/4 کەوا لە چیای (حەسەن بەگ) زیان بە مەزرعەیەک گەیەندراوە و دەرگاکانی شکێندراون و هەندێ کەلوپەلیش دزراوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای بەدواداچونی وورد لەلایەن مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوانی سۆران توانرا ناسنامەی بکەرانی تاوانەکە ئاشکرا بکرێن کەژمارەیان دوکەسە و پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراو لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەری لێکۆڵینەوەی سۆران دەستگیرکران و بەپێی مادە (477) لە یاسای سزدانی عیراقی راگیران و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan