کوردستانی
بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد گۆڕانکاری لە کاتی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکان کراوە و لە سبەینێوە کار بەو بەرنامە نوێیە دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "سەرەڕای ئەوەی مانگی رابردوو داواکاری ئەوە هەبوو کە موەلیدە ئەهلییەکان رۆژانە لە کاتژمێر 7:00ی بەیانی تا 1:00ی شەو لەکاتی کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی موەلیدە ئەهلییەکان کارەبا بدەن، بەڵام دوای سەرەتای ئەم مانگە و لە 20 رۆژی رابردوو ئەزموون کرا، کاتژمێری کارکردنی موەلیدەکان زۆر دەبوو بەوەش نرخy ئەمپێر زۆر گران دەبوو".
ئاماژە بەوەشکراوە "بۆیە لە سبەینێ شەممە 11ی کانونی یەکەمی 2021 بەرنامەی موەلیدەکان وەک مانگی رابردووی لێدێتەوە، کە موەلیدەکان رۆژانە لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ بۆ 1:00ی شەو کاردەکەن. هەروەها بەیانیان لە 6:30 تا 8:00ی بەیانی ئەگەر کارەبا کوژایەوە کاردەکەن, هەروەها بەرنامەکەش لە سبەینێوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
س،ر

بیروڕا