کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەم گۆڕانکارییانەش دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەم گۆڕانکارییانەش دەکات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

گۆرانکارییەکانی ناو یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بەردەوامییان دەبێت و لەو چوارچێوەیەشدا بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا لێپرسراوی چەند مەکتەبێک بگۆڕدرێت و دوو ئەندامیش بۆ دەستەی کارگێڕیی زیاد بکرێت، ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیش دەڵێت "گۆرانکاری لە تەواوی هەیکەلی یەکێتیدا دەکرێت".

کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە پێنج ئەندام پێکدێت، بەڵام لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتی بڕیارە بافڵ جەلال تاڵەبانی دوو ئەندامی دیکە بۆ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی زیادبکات کە ئەوانیش هەریەکە لە د.خەسرەو گوڵ محەمەد و ئاسۆ مامەندە، بەوەش ژمارەی ئەندامان دەبێتە حەوت ئەندام، سەبارەت بەو بابەتەش ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "گۆرانکاری لە تەواوی هەیکەلی یەکێتیدا دەکرێت، ئەو گۆڕانکاریانەی باسدەکرێت هەمووی ئەنجام دەدرێت، بەڵام نامانەوێت پێشبکەوین و وردەکارییەکان بخەینەڕوو بەڵکو چاوڕێدەکەین".

 لە دوای ئەو زنجیرە گۆڕانکارییەی لە ناوی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان روویدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەو حزبە تەواوی دەسەڵاتەکانی بەخشییە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەو چوارچێوەیەدا بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بافڵ تاڵەبانی بڕیاریداوە لێپرسراوی چەند مەکتەبێکیش بگۆڕێت، گۆڕانکارییەکانیش بەم شێوەیەن:
 
1- د. میران محەمەد لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوەکان دەگۆڕدرێت و لە جیاتی ئەو جوتیار نوری دەکرێتە بەرپرسی مەکتەبەکە.
 
2- سۆران جەمال تاهیر، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان لادەبردرێت و شاڵاو کۆسرەت رەسول جێگەی دەگرێتەوە.
 
3- شاڵاو عەلی عەسكەری، لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لادەبرێت و سەرکەوت زەکی جێگەی دەگرێتەوە.

4- ئاسۆ مامەند، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن، دەگۆڕدرێت و رزگار حاجی حەمە جێگەی دەگرێتەوە, بە پێی هەیکەلی یەکێتی بەرپرسانی مەکتەبەکان راستەوخۆ دشبنە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan