گێتی
کەمال کڵچدارئۆغڵۆ: ئەگەر دەسەڵات بگرینەدەست سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ببنەوە و پارتەکەیان دەسەڵات بگرێتە دەست سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا و سەرجەم ئەو کەسانەی "بە ستەملێکراوی" لە زیندانەکاندان ئازاد دەکرێن.
سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ببنەوە و پارتەکەیان دەسەڵات بگرێتە دەست سەلاحەدین دەمیرتاش و عوسمان کاڤالا و سەرجەم ئەو کەسانەی "بە ستەملێکراوی" لە زیندانەکاندان ئازاد دەکرێن.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەندیکای کرێکاران و پیشەگەرانی شاری روهای باکووری کوردستان کەمال کڵچدارئۆغلۆ، سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ئاماژەی بەوەکرد "هێشتنەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش لە زینداندا پێچەوانەی یاسایە، هەروەها ئەو رەخنانەی لە سەلاحەدین دەگیرێن، هیچ بەهایەکیان نییە؛ بۆیە ئەگەر جەهەپە دەسەڵات بگرێتە دەست، سەلاحەدین، کاڤالا، پارێزەرەکان و سەرجەم ئەو کەسانەی بە ستەملێکراوی لە زیندانەکاندان، ئازاد دەکرێن".
سەبارەت بە چارەسەری پرسی کێشەی کورد لە تورکیا رایگەیاند"یەکێک لە کێشە هەرە سەرەکییەکانی تورکیا، پرسی کوردە، شوێنی راستەقینەی چارەسەرکردنی کێشەی کورد، پەرلەمانی تورکیایە، جگە لەو شوێنە لە هیچ شوێنێکی دیکە ئەم پرسە چارەسەر ناکرێت؛ هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی دیکە هەڵەیە، دەبێ ئەم کێشەیە لە پەرلەمان چارەسەر بکرێت".
هەروەها سەرۆکی جەهەپە داوای لە خەڵکی روها کرد دەنگ بە جەهەپە بدەن بۆ ئەوەی گەورە شارەوانیی روها بەدەستبهێنن و وتیشی "بەڵێنتان پێدەدەم کە ئەو کاتە کارەبای بێبەرانبەر بە جوتیارانی ئێرە دەدەین و سوودی بانکی قەرزەکانی جوتیاران سفر دەکەینەوە".
ر. ب