کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەران
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراق 200 ملیار دینار بخاته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ئەمڕۆ شەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2021 سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عیراق 200 ملیار دینار بخاته‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ تایبه‌ت ده‌كرێت به‌ ته‌واوكاری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران".

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە "نوسراوی ره‌وانه‌كردنی پاره‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو كراوه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ پاره‌كه‌ بگاته‌ ده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، به‌وه‌ش دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراتر ده‌كرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە لە هەموو 25ی مانگێک دەست بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت لە هەرێمی کوردستان، بەڵام بۆ ئەم مانگە پرۆسەکە زۆر بەخاوی دەڕوات و تا ئێستا چەند وەزارەتێکی کەم مووچەی مانگی 11یان وەرگرتووە.

ر. ب




Qaiwan
Qaiwan