کوردستانی

روونکردنەوەیەکی گرنگ لە یەکێتییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونکردنەوەیەکی گرنگ لە یەکێتییەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت یەکێتی ھەر بڕیارێک بدات لە رێگەی میدیای رەسمی یەکێتی بڵاویدەکاتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات ھەر گۆڕانکاریی و چاکسازییەک لە ئیدارە وحزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەر بڕیارێک بدات لە رێگای میدیای رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بڵاویدەکاتەوە و سەرجەم ئەو دەنگۆ و ھەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە کارگێڕ و مەکتەبەکان دەکرێت دوورە لە راستییەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ھەر گۆڕانکاریی و چاکسازییەک لە ئیدارە وحزبدا بڕیاری لێبدرێت لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و گەشەپێدانی ئۆرگانەکانن، بە رێڕەوی حزبیدا تێدەپەڕێت و لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییەوە بۆ رایگشتی ئاشکرادەکرێت و بڵاودەکرێتەوە".

وتەبێژی یەکێتی وتی "لێرەوە داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین بەرپرسیارانە و پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ رووداو وگۆڕانکاریەکان سیاسی وئیداری رێکخراوەیی یەکێتی بکەن".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan