کوردستانی

ئایا بۆ ساڵی نوێ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەردەوامی دەبێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا بۆ ساڵی نوێ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەردەوامی دەبێت؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەڕێوەبەری بازرگانی و خۆراکی سلێمانی سەبارەت بە بەردەوامی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بۆ ساڵی نوێی روونکردنەوە دەدات و دەڵێت "چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی عیراق دەبین".

شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری بازرگانی و خۆراکی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا کە لە مانگی کانونی یەکەمی 2021ین بەشی سێی سەبەتەی خۆراکی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دابەش دەکرێت".

لەبارەی ئەوەی ئایا بۆ ساڵی نوێ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک بەردەوام دەبێت ناوبراو وتی "بۆ بەردەوامی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک لە ساڵی نوێدا چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی بارزگانی عیراق دەبین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan