کوردستانی

دووشەممە و سێشەممە نەوتی سپیی ماڵان لەم شوێنانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دووشەممە و سێشەممە نەوتی سپیی ماڵان لەم شوێنانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە لە رۆژی دووشەممە و سێشەممە نەوتی سپییان بەسەردا دابەش دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی هاتووە "سبەی دووشەممە  13ی کانونی یەکەمی 2021 نەوت لە بنکەی شەش لەناوشاری سلێمانی دابەش دەکرێت بە نرخی 55 هەزار دینار بۆ هەر 200 لیترێک".

ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیارە رۆژی سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021  لە شارۆچکەی قەڵادزێ پرۆسەکە بەردەوام بێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan