کوردستانی

وەزارەتی پەروەردە: زیاتر لە هەموو کەس و لایەنێک پارێزگاری لە پیرۆزییەکانی ئایین دەکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی پەروەردە: زیاتر لە هەموو کەس و لایەنێک پارێزگاری لە پیرۆزییەکانی ئایین دەکەین
مەودا میدیا-

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی بابەتێکی ناو کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (١٠)ـی ئامادەیی و رایدەگەیەنێت ئەو بابەتە نوێ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ 14 ساڵ پێش ئێستا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە دوو رۆژی رابردوو بابەتێکی ناو کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی (10)ی ئامادەیی بووە جێگەی ڕەخنە، وەک دوێنێش لە ڕوونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرامەکانی وەزارەتدا هاتووە کە ئەم بابەتە نوێ نییە و دەگەڕێتەوە بۆ (14) ساڵ لەمەوبەر کە لەناو ئەو کتێبەدا هاتووە لەم هەموو ساڵەش کەس ئاماژەی پێنەداوە، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە لە قۆناغی پێداچوونەوەین بە گشت پڕۆگرامەکانی خوێندن و ئەم پێداچوونەوانەش بە شێوەیەکی زانستی و پلە بەندی دەکرێت، وەزارەت زیاتر لە (1300) ناونیشانی کتێبی خوێندنی هەیە کە کاتی پێویستە  بۆ پێداچوونەوە بە هەموو بابەتەکان". 

ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە لە وەزارەتی پەروەردە ڕێز لە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەموو پێکهاتەکان دەگرین و کاری جدی بۆدەکەین، بەڵام بەداخەوە هەندێک جار ئەو بابەتانە بەمەبەستی سیاسی و بە ئامانجگرتن لە کاتێکی دیاریکراودا دەوروژێندرین.  وەک چۆن روونکرایەوە کە لێژنە لە ئامادەسازین بۆ پێداچوونەوە بە کتێبی کوردی پۆلی (10)ی ئامادەیی بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو بە گۆرانکارییەوە بخوێندرێت، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش لەسەر فەرمانی بەرێز وەزیری پەروەردە ئەو دەستەواژەیە لە بەرنامەی خوێندن لادەبرێت و لە پۆلی (10)ی ئامادەیی ناخوێندرێت و بۆ ساڵی داهاتووش لە چاپی نوێی کتێبەکە بوونی نابێت و فەرمانی وەزاریش بەم بابەتە دەردەچوێنرێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە هەموو کەس و لایەنێک پارێزگاری لە پیرۆزییەکانی ئایین دەکات و رێگە بە بێ رێزیکردن بە هیچ ئایین و ئایینزایەک نادات و ئەو هەڵانەی کەهەبوون  بەردەوام خەریکین چارەسەریان بکەین".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan