کوردستانی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستی به مه‌شق و راهێنانەکانی لیواکانی پیادە كرده‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لەبەر رۆشنایی پرۆگرامەکانی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوایەکی پیاده‌ی سەر بە وه‌زاره‌ت خرایە ناو مه‌شق و راهێنانه‌كان.
لیوا عەبدوڵڵا کەریم محەمەد، بەڕێوەبەری مەشقی سەربازی رایگەیاند "ئامانج لە دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی لیوایەکە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە و فەرماندەکان و چالاککردنی ئەرکە سەربازییەکانیانە لە ئایندەدا، لەهەمان کاتدا رێکخستنەوەی لیواکەیە بۆ دۆخی باشتر، لەگەڵ هەندێ گۆڕانکاری لە پایەی فەرماندەکان، هەروەها مەشقەکانی لیوایەکە، لە هه‌رسێ بنكه‌ی مه‌شقی هه‌ولێر و سلێمانی و پشتیوانی دوو بەرێودەچێت".
پڕۆسه‌كانی مه‌شق و راهێنان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هەیە، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته و پرۆگرام و به‌رنامانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق دایناوه، مه‌شقه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
س،ر

بیروڕا