کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییان لەبارەی کێشەی پێوەری زیرەکی کارەباوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتییان لەبارەی کێشەی پێوەری زیرەکی کارەباوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی هۆکاری نەهاتنەوەی کارەبا پاش فیۆزکردنی پێوەری زیرەک بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا هاتووە  "ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە پێوەری زیرەکیان بە هۆی بارزۆری (بەکارهێنانی زیاتر لە 40 ئەمپێر) یان هەر گرفتێی دیکە دەکوژێتەوە و، پاش 250 چرکە ناگەڕێتەوە، لەبەر بوونی گرفت لە هێڵی ساردی کارەباکەیانە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو هاوبەشانەی کە ساردی کارەباکەیان تەواو نیە و هێڵی ئەرزی (Earthing) یان نییە، یان هێڵی ئەرزیان تەواو نییە، تووشی گرفتی نەهاتنەوەی کارەبا لە ماوەی دیاریکراودا دەبن".

ئەوەش خراوەتەڕوو "بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە و لەبەر پاراستنی سەلامەتیی هاوڵاتییان، پێویستە تەواوی هاوبەشانی کارەبا بە پێی ستاندارە جیهانییەکانی کارەبا، هێڵی ساردی کارەبایان تەواو بێت و بەشێوەیەكی تووند بە ئەرزەوە گرێ درابێت و هێڵی ئەرزیان هەبێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan