کوردستانی

لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیارێک دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بڕیارێک دەدرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایدەگەیەنێت بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی خەڵکانی هەژار و کەم دەرامەت چارەسەرکردنی بنەڕەتی گرفتەکانی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بڕیار دراوە.
  
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ڕێکخستنی نەخشەی شاری هەولێر، بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندی خەڵکانی هەژار و کەمدەرامەت، چارەسەرکردنی بنەڕەتی گرفتەکانی زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بڕیار دراوە بە گەڕانەوەی زەوییەکان بۆ خاوەن زەوییەکانی قەرەبووی گوندی کۆری بۆ شوێنی سەرەتایی خۆیان لە کەرتی (90 پیرزین) کە شەقامی 150 مەتری لەکاتی ئێستادا دروستکراوە کە ئاسانکاری هاتوچۆی هاوڵاتییان دەبێت بەتایبەتی کە ئێستا ئەو شوێنە تەواوی ئاوەدانی بەخۆوە دیتووە".  
  
ئاماژە بەوەشکراوە "رێپێدانی دروستکردنی خانوو بە خاوەن زەوییەکان دەدرێت گشت لایەنەکانی پەیوەندیدار ئاگادار دەکرێنەوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆیان، سەرەڕای ئەوەی کە هیچ رسوماتێک لە دەرەنجامی گەڕانەوەیان بۆ شوێنی خۆیان وەرناگیرێت".  

س،ر
Qaiwan
Qaiwan