کوردستانی

هاوڵاتییەک لە هەوڵی خۆکوشتن رزگارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک لە هەوڵی خۆکوشتن رزگارکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوڵاتییەكی تەمەن 85 ساڵ لە هەوڵی خۆكوشتن رزگار كرا، كە بەمەبەستی خۆكوشتن خۆی هەڵدابووە ناو زێی دوكانەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2021 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی بەتەمەن لە رەگەزی نێر لەسەر پردە كۆنەكەی دوكان خۆی هەڵدەداتە خوارەوە، كارمەندێكی  بەشی پۆلیسی دوكان دەیبنێت و دەستبەجێ پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان ئاگادار دەكاتەوە، دوو كارمەندی بنكەی پۆلیسی فریاكەوتنی دوكان بەهانایەوە دەچن و لە خنكان رزگاری دەكەن".

باسی لەوەشکردووە، "هاوڵاتییەكە ناوی (م، ج، ح) و لەدایكبووی ساڵی 1936ەو بەهۆی ناجێگیری باری دەرونییەوە دووەم جارە لە خنكان رزگار دەكرێت".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan