کوردستانی

هەولێر؛ دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیس تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر؛ دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیس تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی، تۆمەتبارێک بە چەک رووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بووەوە، بەڵام دواتر دەستگیرکراوە.
  
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2021 هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر  لە لێدوانێکی رایگەیاند "دوای ئەوەی تۆمەتبارێک لە ناحیەی هەریر بە پێنج مادە و تۆمەتی جیاواز فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، هێزەکانمان چوون بۆ دەستگیرکردنی".   
  
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی، تۆمەتبارەکە بە چەک رووبەڕووی هێزەکانمان بووەوە، بەڵام توانیمان دەستگیری بکەین و رێکاری یاسایی بەرانبەر بگرینەبەر". 
  
وتەبێژەکەی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئەمساڵدا 165 تۆمەتبار لە ناحیەی هەریر دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا". 

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan