کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە: بەشێک لە پێداویستییه‌كانی سه‌نگه‌رەکان بۆ پێشمەرگە دابین کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای ئەوەی لە كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ بەرپرسانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگە بڕیاردرا به‌شێك له پێداویستییه‌كانی سه‌نگه‌ر بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابینبكرێت، لەئێستادا به‌شێك له‌و پێداویستییانه گەیشتووەتە سەنگەرەکان.
ئەمڕۆ یەکشەممە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی ئاماژەی بەوەکرد "لە كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، بڕیاردرا كه به‌شێك له پێداویستییه‌كانی سه‌نگه‌ر بۆهێزه‌كانی پێشمه‌رگه دابینبكرێت".

باسی لەوەشکردووە "به‌خۆشحاڵییه‌وه، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو رۆژه‌دا توانراوه، به‌شێك له‌و پێداویستییانه بگاته ده‌ست پێشمه‌رگه".
هاوکات لەبارەی دابەشکردنی هاوکارییەکانیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئەوەی خستووەتەڕوو "له ئێستاشدا، له‌ناو دیوانی وه‌زاره‌ت و باره‌گای لیواكانی پیاده، راهێنان له‌سه‌ر چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی به‌شێك له‌و پێداویستییانه ده‌كرێت".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا