کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە گەرمیان شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی پشتێنەی کەلار شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا.
وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی پشتێنەی کەلار شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی یەکەم عەلی جەمال قەدووری، وتەبێژی بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر شەقامی پشتێنەی قەزای کەلار رووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلک لە جۆری ئۆپڵ و ماتۆڕسکیلک روویدا لەئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی (ریبین علی محمد) لەدایکبووی 2000 دانیشتووی گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار گیانیلەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەئێستادا تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ بەندکراوە".
لە هەرێمی کوردستان رووداوەکانی هاتوچۆ یەکێکن لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەسدان و برینداربوونی هاوڵاتییان، شارەزایانی بواری هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ تیژڕەوی شۆفێران و پەبەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان دەگێڕنەوە.
ر. ب

بیروڕا