کوردستانی
شەڕ روویدا و بریندار هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە شنگال شەڕ لەنێوان سوپای عیراق و هێزەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) روویدا و بەوهۆیەوە تانکێکی سوپای عیراق سوتێنرا و دوو کەسیش برینداربوون.
دژەتیرۆری کوردستان رایگەیاند، لە شنگال شەڕ لەنێوان سوپای عیراق و هێزەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) روویدا و بەوهۆیەوە تانکێکی سوپای عیراق سوتێنرا و دوو کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2021 لە راگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد " لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی هێزەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) و سوپای عیراق لە دووڕێیانی سنوونێ لە قەزای شنگال، تانکێکی سوپای عیراق سووتێندرا و دوو خۆپیشاندەریش برینداربوون"
باسی لەوەشکردووە "دوابەدوای ئەو ئاڵۆزییانە، رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان یەپەشەی سەر بە پەکەکە و سوپای عیراق دروست بوو، بەهۆیەوە سوپای عیراق پاشەکشەی کرد".
ئەوە لە کاتێکدایە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لایەنگرانی یەبەشە دژی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە بازاڕی سنوونێ گردبوونەوە و دواتر هێزێکی سوپای عیراق هەوڵیدا بڵاوە بە خۆپێشاندەران بکات و بەهۆیەوە گرژی لەنێوانیاندا روویدا.
ر. ب

بیروڕا