کوردستانی
زانیاری نوێ و بەپەلە لەسەر نرخی بەنزین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین بازیانی
جارێکی دیکە بەغدا ناردنی بەنزینی 690 دیناری بۆ هەرێمی كوردستان و سلێمانی راگرت، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لەو بارەیەوە دەڵێت "وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی داوە ئەو بڕە بەنزینە بەهەمان نرخ بنێرێت بۆمان".

ئەمڕۆ سێشەممە 12ی کانوونی یەکەمی 2021 بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "جارێکی دیکە بەغدا ناردنی بەنزینە 690 دینارییەكەی راگرتووە، پێدەچێت هۆكارەكە پەیوەندیی بە بەغدا خۆیەوە هەبێت و كێشەی تەكنیكی هەبێت، یان كەمی بڕی بەنزین بێت لە ناوەند".
ئەوەشی ئاشکراکرد "کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڵێنی ناردنی ئەو بڕە بەنزینەی بەهەمان نرخ داوە، وتیشی، ئەو بەنزینە دەدرێت بە هەمان وێستگەکانی پێشوو، بەڵام تائێستا هیچ بڕە بەنزینێک لە سامانە سروشتییەکانەوە نەهاتووە و هەرکات بەدەستمان بگات دابەشی دەکەین".
ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر بڕیاربوو بەغدا رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات، بەڵام نزیكەی نیوەی ئەو بڕەی دەنارد كە رێككەوتن كرابوو لەسەری، کە بە وتەی بەهمەن شێخ قادر "ئەو نیوەیەش بەی بێكەموكورتی نەدەهات".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا