کوردستانی

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای روونکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاکە دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای روونکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاکە دەکات
مەودا میدیا-

سەبارەت بە پێدانی کامێرای چاودێری بە کەرتی تایبەت، بە نووسراوی فەرمی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای روونکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی کانوونی یەکەم  15 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی  یاداشتێکیان  ئاراستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەن کردووە سەبارەت  بە پێدانی کامێرای چاودێری بە کەرتی تایبەت.

ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگا لە یاداشتەکەدا داوایانکردووە سەرۆکایەتیی ئەنجومەن بە فەرمی داوای روونکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی بکات سەبارەت بەو بابەتە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan