کوردستانی

پۆلیسی کەرکوک: کوڕە خەزورێک زاواکەی خۆی دەکوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی کەرکوک: کوڕە خەزورێک زاواکەی خۆی دەکوژێت
مەودا میدیا- رێبین بازیانی

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک راگەیاند، لە شوقەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک کەسێک لەلایەن برای ژنەکەیەوە دەکوژرێت و دوای رووداوەکەش تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.
 
 عامر نووری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک بە  مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گەڕەکی پەنجا عەلی کەرکوک کەسێک زاواکەی خۆی دەکوژێت".
 
باسی لەوەشکرد "رووداوەکە کاژێر 07:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە روویداوە، تۆمەتبارەکە لە دایکبووی ساڵی 1973یە و دەکاتە برای هاوژینی کوژراوەکە".
 
ئەوەشی خستەڕوو "ئێستا تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan