کوردستانی

سبەینێ بەنزینی 690 دیناری لەم وێستگانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ بەنزینی 690 دیناری لەم وێستگانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە دابەشکردنی بەنزینی نۆرماڵی عیراقی بەنرخی 690 دینار لەناو شاری سلێمانی و دەرەوەی شار دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "سبەینێ دووشەممە بەنزینی نۆرماڵی عیراقی بەنرخی 690 دینار لە هەریەکە لە بەنزینخاکانی بەکرەجۆ، تاسڵوجە، دۆڵەروت، ئازادی، هەڵەبجە، تانجەرۆ و هەڵەبجە گروپ لەناو شاری سلێمانی دابەش دەکرێت".

باسی لەوەشکردووە "هەروەها لە دەرەوی شار لەم ویستگانە بەنزینی نۆرماڵی عیراقی دابەش دەکرێت (برایان، خانزادی میر، دوکان، دۆستان و پشدەر)".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan