عیراقی
75 ملیۆن دینار وەک قەرز دەدرێت بە هەر هاوڵاتییەک کە خانوو دروست بکات یان نۆژەنی بکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عیراق رایگەیاند، بۆ دروستکردنی خانوو لە ناوەندی هەر پارێزگایەک بڕی 75 ملیۆن دینار دەدرێتە هاوڵاتییان.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عیراق رایگەیاند، بۆ دروستکردنی خانوو لە ناوەندی هەر پارێزگایەک بڕی 75 ملیۆن دینار دەدرێتە هاوڵاتییان.
زیا موجید، بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی نیشتەجێکردنی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عیراق بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی راگەیاندووە "لە سەرەتای ئەمساڵەوە بڕی 75 ملیۆن دینار دەدرێتە هاوڵاتییان بە مەبەستی دروستکردنی خانوو زیادکراوە".
ئەوەشی خستووتەڕوو "بۆ ناوەندی هەر پارێزگایەک بڕی 75 ملیۆن و بۆ دەوروبەری پارێزگاکان 50 ملیۆن دینارە، دەشڵێت، دانیشتوانی پارێزگاکانی عیراق دەتوانن دەست بە مامەڵەکانیان بکەن".
باسی لەوەشکرد "قەرزەکە دەدرێت بەو هاوڵاتییانەی خانووی نوێ دروست دەکەن یان خانووەکانیان نۆژەن دەکەنەوە، هاوکات لەبارەی مەرجی رووبەری ئەو زەوی و خانووەی قەرزەکە دەیانگرێتەوە، وتیشی، پێویستە رووبەری ئەو پارچە زەوییەی خانووەکەی لەسەر دروست دەکرێت یان نۆژەن دەکرێتەوە لە 100 مەتر کەمتر نەبێت".
ر. ب
ر. ب