عیراقی

دانیشتنی دادگا لەبارەی تانەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتنی دادگا لەبارەی تانەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دواخرا
مەودا میدیا-

دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق دانیشتنی خۆی بۆ پێداچوونەوە و بڕیاردان لەبارەی ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن هادی عامری، سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش کراوە دواخست.

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2021 دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵیی بۆ پێداچوونەوە و بڕیاردان لەبارەی سکاڵایەی کە لەلایەن سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش کراوە دەستیپێکرد, لە میانی دانیشتنەکەدا، دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق پێداچوونەوە و بڕیاری خۆی لەبارەی سکاڵاکەی ھادی عامری بۆ 22ی کانونی یەکەمی 2021 دواخست.

لە سەرەتای ئەم مانگە سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری ئاشکرای کرد کە سکاڵایان لە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی کردووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال