گێتی
"گەشەسەندنی ئابووریی روسیا ئاستێکی باڵای تۆمارکرد"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری گەشەپێدانی دارایی روسیا رایگەیاند گەشەسەندنی ئابووری وڵاتەکەی لەمساڵدا لەسەروو چاوەڕوانییەکانەوە بووە و ئاستێکی بەرزی تۆمارکردووە.
مەکسیم ریچیتنیکۆف، وەزیری گەشەپێدانی دارایی روسیا لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری کۆمەڵەی وڵاتانی ئەوروپا رایگەیاند "گەشەسەندنی ئابووری روسیا لە ساڵی 2021دا باشترین ئاستی تۆمارکردووە و لەسەروو پێشبینییەکانی وەزارەتەکەمانەوە بووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، گەشەسەندنی ئابووریی روسیا گەیشتووەتە %4.6ی تێپەڕاندووە".
جەختیشیکردەوە "چاوەڕوانی و پلانی وەزارەتەکەی ئەوەبووە گەشەسەندنی ئابووری وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2021 بریتیبێت لە %4.2 و بۆ ساڵی 2022 بریتیبێت لە %3".
ب.م