کوردستانی
گۆڕانکاری لە پۆستی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری گواستنەوەی عەمید فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی داوە بۆ هاتوچۆی گشتیی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە دوێنێ دووشەممە 13ی کانونی یەکەمی 2021 دەرچووە بڕیار داراوە بە گواستنەوەی عەمید فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بۆ سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی كوردستان".
سەبارەت بە بەڕێوەبەری نوێی هاتوچۆی سلێمانی سەرچاوەکە وتی "بڕیارە بەشێوەیەکی کاتی لیوا خۆشەویست جەمال ئەحمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش بکرێتە بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستبەکار دەبێت".
س،ر

بیروڕا