کوردستانی
لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک لە کۆبوونەوەدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک لە مەڵبەندی دووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەدا بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی ئهمنی كهركوك و ناوچه جێنانۆكهكان و چەند پرسێکی دیکە.
پێشنیوڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی کانونی یەکەمی 2021 کاتژمێر 11:00 کۆبوونەوەی لایەنە کوردستانییەکانی کەرکوک لە مەڵبەندی دووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامادەبوونی 14 لایەن دەستیپێکرد بەبێ ئامادەبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان و تائێستاش کۆبوونەوەکە بەردەوامی هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە تاوتوێکردنی پێنج تەوەر، ئەوانیش:
1- هەڵسەنگاندی بارودۆخی کەرکوک لە رووی ئیدارەی و ئەمنییەوە.
2- پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچە جێناکۆکەکان.
3- تاوتوێکردنی بەدەستهێنانی پۆستە ئیدارەییەکان لە حکومەتی خۆجێیی کەرکوک.
4- ئامادەکاری بۆ خۆپیشاندان و مانگرتن ئەگەر پێویستبوو.
5- چۆنیەتی مامەڵەکردنە لەگەڵ پێکهاتە جیاوازەکان.
س،ر

بیروڕا