کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ناھێڵین یەکێتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی بەکاربھێنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر چاویکەوت بە ژمارەیەک لە تێکۆشەران و هاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر چاویکەوت بە ژمارەیەک لە تێکۆشەران و هاوڕێیانی سەرۆک مام جەلال.
لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، د.رێبوار ئیسماعیل، لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر و چەتۆ ساڵح، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەوپەڕی رێزەوە لە رۆڵ و پێگەی ھاوڕێیانی سەرۆک مام جەلالی روانی کە لە قۆناغە جیاجیاکانی خەباتی گەلی کورددا بەشداربوون و رۆڵیان ھەبووە لەسەرخستنی شۆڕی نوێ، پێی راگەیاندن ئێوەی تێکۆشەران سەرمایەیەکی گرنگ و بەنرخی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن و ماندووبوون، خەباتتان جێگای ستایشی بەردەواممانە و رابردووتان جێگای شانازییە نەک ھەر بۆخۆتان بەڵکو بۆ یەکێتیش، بۆیە ئێمە ئەرکمانە خزمەتتان بکەین و وەفاداری خەباتی ئێوە بین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ئاست قوربانیدانەکانتاندا بەڵێن دەدەین یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزین و پەند لە رێبازەکەی مام وەربگرین بۆ گەشەپێدانی یەکێتی و راستکردنەوەی ھەڵە و کەموکوڕییەکان، نەھێڵین یەکێتی بۆ بەرژەوەندیی تایبەتی بەکاربھێنرێت و لەبەرامبەر ئێوەشدا دووپاتی دەکەینەوە ئێستا یەکێتی یەکێتی مام، تێکۆشەران، پێشمەرگەی دێرین، کەسوکاری شەھید، زیندانیانی سیاسی و یەکێتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە و بەروئیایەکی نوێوە حزب دەکەینە ئامرازێک بۆ خزمەتکردنی زیاتر خەڵک".
س،ر
س،ر
بیروڕا



