کوردستانی

ئەمساڵ وشکەساڵی دەبێت یان نا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمساڵ وشکەساڵی دەبێت یان نا؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لێپرسراوی کەشناسیی کشتوکاڵی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی رایدەگەیەنێت ساڵانە بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری پێویستمان بە رێژی 500 بۆ 550 ملم باران هەیە، ئاماژەی بەوەشکرد پێشبینی دەکرێت لە 16 و 17ی ئەم مانگە شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان بکات.

کارزان لەتیف، لێپرسراوی کەشناسیی کشتوکاڵی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵانە بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری پێویستمان بە رێژی 500 بۆ 550 ملم باران هەیە، هەروەها خۆشبەختانە لە شاری هەڵەبجە و چەند ناوچەیەکی دیکە بارانی پێویست باریوە و پەڵەی داوە".

باسی لەوەشکرد "لە هەر ناوچەیەک 80 بۆ 100 ملم باران ببارێت دەتوانین بلێن پەڵەی داوە و گونجاوە بۆ وەرزی کشتوکاڵ کردن، هەروەها ساڵانە لە 5ی کانونی یەکەم بە دواوە کاتی تۆو کردنە و لەئێستادا زۆربەی جوتیارەکان تۆو دەکەن و ئامادەکاریی دەکەن و چاوەرێی باران بارین دەکەن".

کارزان لەتیف وتی "پێشبینی دەکرێت لە 16 و 17ی ئەم مانگە شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات دوو بۆ سێ رۆژ دەخایەنێت، بەڵام تائێستا زۆر ناوچەمان نەگەشتووەتە ئەوەی کە بارانی پێویستی لێ باریبێت بۆ کشتوکاڵ".

ئەوەشی خستەڕوو "وەرزی باران بارین هێشتا زۆری ماوە و تاوەکو کۆتایی مانگی چوار کاتی باران بارین هەیە، بۆیە لەئێستاوە زوو بۆئەوەی بڵێین ئەمساڵ وشکە ساڵی دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan