کوردستانی
وەزارەتی کارەبا: لە 80% کێشەی هاوڵاتییان لە رێگەی سکاڵای ئەلکترۆنییەوە چارەسەرکراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە 80% کێشەی هاوڵاتییان لە رێگەی سیستەمی خزمەتگوزاریی سکاڵای ئەلکترۆنییەوە چارەسەرکراون.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا، کە سیستەمی خزمەتگوزاریی سکاڵای ئەلکترۆنی لە رۆژی (2021/9/23) لە لایەن وەزارەتی کارەباوە بەکار خراوە، نزیکەی 300 سکاڵا لە رێگەی سیستەمی ئۆنلاین و تەلەفۆنەوە بە وەزارەتی کارەبا گەیشتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەڕیوەبەرایەتیی دڵنیایی جۆڕی و بەڕێوەبەرایەتیی بەدواداچوون و چاودێری، بە وەڵامدانەوەی راستەوخۆ کێشەی 80% هاوڵاتییان لە سكاڵا و داواکاری و رەخنە چارەسەر کردووە و ئەوانەی دیکەشیان بۆ بەدواداچوونی زیاتر بۆ شوێنی پەیوەندیدار نێردراون".
زۆربەی سکاڵا و داواکاریی هاووڵاتییان بە پێی ریزبەندیی خوارەوە بووە:
- کێشەی پێوەری زیرەک
- کێشەی نەگەیشتنی پسولەی کرێی کارەبا
- گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەکە نوێیەکان
- سکاڵای فەرمانبەران
- رۆتین
- سەرپێچی
هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە سکاڵا و داواکارییەکانیان بە سیستەمی خزمەتگوزاریی سکاڵای ئەلکترۆنی بۆ وەزارەتی کارەبا بنێرن، یان بە ناردنی پەیامێک بۆ پەیجی وەزارەت زانیاریی زیاتر بەدەست بێنن.
http://skala.moel.gov.krd/
س،ر

بیروڕا