کوردستانی

پەیامێکی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێری پایتەختەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێکی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە هەولێری پایتەختەوە
مەودا میدیا-

لە میانی کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆی لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی ھەولێر، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، خزمەتکردنی ھەولێر لە پێشینەی کارەکانی یەکێتییە و رێگە نادەن ھیچ کادرێکی یەکێتی لە ھەولێر لەسەر کاری سیاسی کۆسپی بۆ دروست بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 15ی کانوونی یەکەمی 2021 بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ھەولێر لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێکخستنی ھەولێر کۆبووەوە و ئاشکرایکرد "یەکێتی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و ئامانجە باڵاکاندا سیاسەت و بەرنامەی خۆی گەڵاڵەکردووە و بە دیدگایەکی  نیشتمانی کوردستانی لەگەڵ کۆی رووداو و پێشھاتەکان مامەڵەدەکەین و دەمانەوێت یەکێتی-بین بۆ کوردستانێکی بەھێزتر و حکومڕانییەکی باشتر، وتیشی, گیانی حزبایەتی رەسەن دەگێڕینەوە و یەکێتی دەخەینەوە سەر رێچکە راستەقینەکەی خۆی کە ھی تێکۆشەران و ھاوڵاتییان بێت".

هاوکات ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی کادرانی راسپارد بەگیانی یەکێتییەکەی مام درێژە بەکاری حزبی بدەن و لە ئاست داخوازی و ویستی ھەولێردابن.

جەختیشیکردەوە "لای یەکێتی خزمەتکردنی ھەولێر و ھەولێرییەکان لە ئەولەویەتی کارەکانمان دەبێت و ئاشکراشیکرد یەکێتی بوون شانازییە، ئەم شانازی بوونەش دەپارێزین و لەسەر کاری سیاسی و ماف و ئەرک و کاری رێکخراوەیی لە ھەولێر، پشتیوان دەبم و رێگەش نادەین ھیچ کادرێکی یەکێتی لەسەر کاری سیاسی و رێکخراوەیی کۆسپ و بەربەستی بۆ دروست بکرێت".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan