کوردستانی
ئەمڕۆ لە بەغدا عومەر كورتەباڵا وەك باڵیۆزی كەمئەندامی بۆ ساڵی 2022 دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین بازیانی
ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن دامەزراوەیەكی عیراقییەوە عومەر جەبار ساڵح، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵایانی كوردستان وەك (باڵیۆزی كەمئەندامی) بۆ ساڵی (2022) دیاریکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن دامەزراوەیەكی عیراقییەوە عومەر جەبار ساڵح، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵایانی كوردستان وەك (باڵیۆزی كەمئەندامی) بۆ ساڵی (2022) دیاریکرا.
سەبارەت بە وردەکاری زیاتر لەسەر رێوڕەسمەکە عومەر جەبار ساڵح، سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵایانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری بەغدا لە رێوڕەسمێکدا وەک باشترین کەسایەتی ساڵی (2022) دیاریکرام بۆ وەرگرتنی خەڵاتی (باڵیۆزی كەمئەندامی لە كوردستان – سلێمانی) لەلایەن کۆکاری رێکخراوە کەمئەندامییەکانی عیراقەوە".
سەرۆكی كۆمەڵەی كورتەباڵایانی كوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "رێڕەوسمەكە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستی تایبەت بە چاودێریی مستەفا كازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بەغدا رێكخرابوو، هاوکات عادل ركابی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عیراق، بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، بریکارانی چەند وەزارەتێك و ئەو کەسایەتییانەی كار بۆ توێژی کورتەباڵایان و خاوەنپێداویستی تایبەت دەکەن ئامادەیبوون".
ئەوەشی خستەڕوو "بەردەوامدەبم بۆ خزمەتکردن و داکۆکیکردن لە توێژی کورتەباڵا و خاوەنپێداویستی تایبەت و مافەكانیان، بە بێ جیاوازی رەگەز، زمان و نەتەوە، لە دهۆکەوە هاتا بەسرە ئەوەی پێمبکرێت بۆ ئەو دوو توێژەی دەکەم".
ر. ب

ر. ب
بیروڕا



