کوردستانی
بایکۆتی دەوام رادەگەیەندرێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین بازیانی
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بایکۆتی دەوام رادەگەینێت و دەڵێن "خۆمان رۆژانە نزیکەی ملیارێک دینار پارەی کارەبا لە هاوڵاتییان و کۆمپانیاکان وەردەگرین، بەڵام مووچە بۆخۆمان نییە".

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد، تا ئەو کاتەی مووچەکانیان پێنەدرێت دەوامناکەن و هەموو مامەڵەیەکی فەرمی هاوڵاتییان رادەگرن لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیاندا.
سەبارە بەو پرسەش سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ دەوامی ئاسایی کراوە و تائەمساتە هیچ بڕیارێک نییە لەسەر بایکۆت و راگرتنی دەوام، سبەینێ لەگەڵ دەستپێکی دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەردەکەوێت کە بایکۆت دەکرێت یان بەردەوام دەبن لە دەوامکردن".
سەرەڕای ئەوەی لە 25ی 11 ەوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11کراوە، بەڵام تائێستا پرۆسەی دابەشکردنی مووچە کۆتایی نەهاتووە و بە چەند هۆکارێکی نادیار سستی لە دابەشکردنی مووچەدا دەکرێت و تائێستا چەند وەزارەتێکی کەم مووچەیان وەرگرتووە.
ر. ب

بیروڕا