کوردستانی
زیاتر لە 11 هەزار پارچە زەوی بەسەر ئەم توێژەدا دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
هەردوو وەزاری شارەوانی و گەشتوگوزار و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراونی حكومەتی هەرێمی كوردستان یاداشتێكی لێكتێگەیشتن بۆ دابەشكردنی 11 هەزارو 141 پارچە زەوی بەسەر میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالكراواندا دابەشدەكەن.
بەپێی راگەیەنراوێك، عەبدوڵڵا حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سەردانی وەزارەتی شارەوانی كردوە و چاویكەوتوwە بە ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار.
ئەوەش خراوەتەڕوو، مەبەستی ئەو سەردانە، جێبەجێكردنی فەرمانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بووە بۆ دابەشكردنی 11 هەزارو 141 پارچە زەوی بەسەر میراتگرانی شەهیدان و ئەنفالكراوان و جینۆسایدكراوان و زیندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوەكانی ئەنفال، بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو وەزیری پەیوەندیدار یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان واژۆ كردووە بۆئەوەی بەزوترین كات زەوییەكان دابەشبكرێت و بكرێت بەناویانەوە.
ر. ب

بیروڕا